١٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٠:٣٥
داعش لە عێراق تاوانی جەنگی و ژینۆسایدی کردووە

ڕاوێژکاری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد کە داعش لە عێراق جەنایەتی جەنگی و ژینۆسایدی کردووە.

(ABNA24.com)ڕاوێژکاری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد کە داعش لە عێراق جەنایەتی جەنگی و ژینۆسایدی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوا، کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی گرووپی توێژینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش وتی: داعش لە عیراق جەنایەتی جەنگی کردووە.

 وتیشی: گرووپی تیرۆریستی داعش کۆمەڵ کوژی، جەنایەتی جەنگی و ژینۆسایدی کردووە.

 ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیشی کرد: گرووپی توێژینەوەی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هاوکاری دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش.

 ئەوەشی دووپات کردەوە کە دەستوپەیوەندەکانی داعش لە دادگاکانی عێراق دادگایی دەکرێن.




/129